قاوەی یاریگاگرنگترین

ئەمڕۆ کەسایەتییەک گواستنەوەی کانسێلۆ یەکلاییدەکاتەوە و لوکاکو بووەتە بەڵا بۆ چێڵسی

ئەمڕۆ خۆرخێ مێندێس، بریکاری ناوداری زنجیرەیەک یاریزان دەگاتە بارسێلۆنا و کۆتایی بە پڕۆسەی گواستنەوەی جواو کانسێلۆ دەهێنێت – ئاس

تۆتنهام بەرپەرچی تەواوی هەوڵەکانی بارسێلۆنای بۆ گواستنەوەی جیۆڤانی لۆ سێلسۆ، ئەستێرەی ئەرجەنتینی دایەوە، بارسا دەیەوێت بە خواستن بیگوازێتەوە – سپۆرت

چێڵسی داوا لە رۆمێلو لوکاکو دەکات، ریزەکانی جێبهێڵێت و بە ئۆفەری یانەکانی سعودیە رازی بێت – تۆک سپۆرت

لازیۆ لە کێبڕکێی بەدەستهێنانی واژۆ هوگۆ لۆریس، گۆڵپارێزی تۆتنهام کشایەوە – فابریزیۆ رۆمانۆ

مانچێستەر سیتی خەریکی دۆزینەوەی رێگە چارەیەکی ئاسان و هەرزانە، بۆ گواستنەوەی ماتیۆس نونێس، یاریزانی وۆڵڤز – ئاتلێتیک

لە دوای هەڵوەشانەوەی پڕۆسەی گواستنەوەی لوکاس پاکوێتا بۆ مانچێستەر ستی، ئێستا تیمەکەی گواردیۆلا لە نزیکەوە چاودێری ئێبێریچی ئیزێ، یاریزانی کریستال پاڵاس دەکات – تایمز

فلومینێزی ئامادەیە نییە ئەمساڵ دەستبەرداری ئاندرێ ببێت، سەرەڕای گرنگییەکانی لیڤەرپوول، فولهام و سپۆرتنگ لیسبۆن – ئۆ گڵۆبۆ

نیکۆلاس پێپێ، هێرشبەری ئارسیناڵ نزیکە لە پەیوەندی کردن بە بێشیکتاش، ئەمەش دوای دوورکەوتنەوەی لە یانەکانی سعودیە – RMC

وێستهام لە گفتوگۆکانی لەگەڵ ئەیاکس لەبارەی گواستنەوەی محەمەد قدووس بەردەوامە – تێلێگراف

برێنتفۆرد ئۆفەرێکی باشتری بۆ گواستنەوەی نیکۆ گۆنزالێز، یاریزانی فیۆرێنتینا ئامادە کردووە – فووتبۆڵ ئیتاڵیا

شێفیڵد یونایتد نزیکە لە گواستنەوەی کامێرۆن ئارچەر، هێرشبەری ئاستۆن ڤیلا، بەهای گرێبەستەکە دەگاتە 18.5 ملیۆن پاوەند – گاردیان

بابەتی زیاتر

Back to top button