ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

لوکا یۆڤیج لە جێهێشتنی فیۆرەنتینا نزیک بووەتەوە

یانەی فیۆرەنتینا  بەنیازی فرۆشتنی لوکا یۆڤیجی هێرشبەری یانەکەیە و یەکەم هەنگاوی فەرمیشی ناوە.

یۆڤیج لە پێکهاتەی بانگهێشتکراوی فیۆرەنتینا دوورخراوەتەوە بۆ یارییەکانی کۆنفرانس لیگی ئەورووپی ئەمەش پاش گواستنەوەی لوکاس  بێڵترانی هێرشبەری ریڤەر پلەیت.

بەگوێرەی میدیاکانی ئیتاڵیا، یانەی ئەیسی میلان لە هەوڵدایە بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە بەرامبەر بە 2.5 ملیۆن یۆرۆ بە گرێبەستێکی دوو وەرزە.

یۆڤیج لە 2019دا بە 63 ملیۆن یۆرۆ لە ئینتراخت فرانکفورتەوە گوێزرایەوە بۆ ریاڵ مەدرید بەڵام دوای دوو ساڵ یانەکەی بێ بەرامبەر دەستبەرداری بوو، بەو مەرجەی لە کاتی فرۆشتنەوەیدا لەلایەن فیۆرەنتینا، 50٪ی پارەی فرۆشەکەی بۆ مەدرید بێت. للە باری فرۆشتنی ئەو یاریزانە تەنها بە 2.5 ملیۆن، ئەوا ریاڵ مەدرید زیانێکی گەورەی بەردەکەوێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button