ئه‌مریکا

جۆرجێ پێترۆڤیچ نزیکە لە چێڵسی

یاریگا

جۆرجێ پێترۆڤیچ گۆڵپارێزی سڕبی یانەی نیو ئینگڵاندی ئەمریکی پەیوەندی بە یانەی چێڵسی ئینگڵتەرا دەکات.

فابریزیۆ ڕۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، گواستنەوەی جۆرخۆ پێترۆڤیچ گۆڵپارێزی نیو ئینگلاندی ئەمریکا بۆ یانەی چێڵسی یەکلایی بووەتەوە و بەم نزیکانە بە فەرمی ڕادەگەیەنرێت.

بلوز توانی لەگەڵ یانە ئەمریکییەکە بگاتە ڕێککەوتنی کۆتایی لەسەر گواستنەوەی پترۆڤیچ بەرامبەر 16 ملیۆن یۆرۆ، بەم نزیکانەش ئەم گۆڵپارێزە سربییە لە یاریگای ستامفۆرد بریج بە هاندەران دەناسێندرێت.

پێترۆڤیچی 23 ساڵ بەرەبەیانی سبەی چوارشەممە بەرەو لەندەن گەشت دەکات و پشکنینی پزیشکی ئەنجام دەدات. بلوز دوای ڕۆیشتنی ئێدوارد مێندی و کیپا ئاریزابالاگا ڕۆبەرت سانچێزی هەیە، پترۆڤیچیش پەیوەندی بە پێکهاتەی ماوریسیۆ پۆچیتینۆوە دەکات بۆ ئەوەی ڕکابەری لەگەڵ گۆڵپارێزە ئیسپانییەکە بکات.

پێترۆڤیچ لەگەڵ یانە ئەمریکیەکە بەشداری 48 یاریکردووە و هەروەها لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەشی بەشداری 12 یاریکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button