ئاسیاگرنگترین

هیلال ئۆفەرە فەرمیەکەی بۆ گواستنەوەی دی پاول پێشکەش کرد

یاریگا

یانەی هیلالی سعودی لە پێناو گواستنەوەی ریدریگۆ دی پاول ناوەڕاستکاری ئارجێنتینایی یانەی ئاتلێتیکۆ مەدریدی ئیسپانیا، ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەشی یانەکەی کرد.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، یانە سعودیەکە هەوڵەکانی بە فەرمی بۆ گواستنەوەی ناوەڕاستکارەکەی تانگۆ دەست پێکردووە و دەیەوێت پێشکۆتایی هاتنی وادەی هاوینی گواستنەوەی یاریزانان، ئەو یاریزانە بگوازێتەوە ریزەکانی یانەکەی.

رۆمانۆ زانیاری دەستکەوتووە یانەی هیلال ئۆفەرێکی بەرامبەر 32 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی دی پاول پێشکەش کردووە و دانوستانەکانی نێوان هەردوو یانەش بەرەو پێش دەچن.

دی پاول هاوینی 2021 بەرامبەر 35 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی ئۆدینێزی ئیتاڵییەوە پەیوەندی بە ئاتلێتیکۆ مەدرید کرد، لەو کاتەوە لەگەڵ رۆخێ بلانکۆس بەشداری 88 یاری کردووە، خاوەنی 7 گۆڵ و 10 ئەسیستە.

بابەتی زیاتر

Back to top button