ئیتاڵیا

دیبالا باسی مێسی و رۆناڵدۆ دەکات

یاریگا –

پاولۆ دیبالا هێرشبەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین، ستایشی لیۆنێل مێسی و کریستیانۆ رۆناڵدۆی کرد و رایگەیاند، کەس ناتوانێت هاوتای رۆناڵدۆ و مێسی بێت.

پاولۆ دیبالا یەکێکە لە یاریزانە بەختەوەرەکانی تۆپی پێی جیهان کە شانبەشانی لیۆنێل مێسی و کریستیانۆ رۆناڵدۆ یاری کردووە. ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە ماوەی سێ ساڵ هاوڕێی رۆناڵدۆ بووە لە یوڤێنتۆس و ماوەی چەندین ساڵە لەگەڵ مێسی لە هەڵبژاردەی ئەرجەنتین یاری دەکات. لەگەڵ هەردووکیان نازناوی گرنگی بەدەستهێناوە، گرنگترینیان جامی جیهانی 2022 لەگەڵ مێسی.

 

دیبالا سەبارەت بە هاوڕێیەتی لەگەڵ رۆناڵدۆ و مێسی لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی ئاس گوتی:

ئەگەر زیرەک بیت بە وەستان لە دەوروبەریان زۆر شت فێردەبیت، تەنها سەیری چۆنیەتی کارکردنیان بکە، چۆن ئاگاداری خۆیان دەبن و چەندە گرنگی بە وردەکارییەکان دەدەن. بێگومان دەبێ ئەوە بڵێم کە ئەستەمە ئەو کارەی کە دەیکەن دووبارە بکرێتەوە، چونکە کەس ناتوانێت بیکات. من بەختەوەرم و شانازی دەکەم کە شانبەشانی هەردووکیان یاریم کردووە و جامم بەدەستهێناوە.

دیبالا لە درێژەی قسەکانیدا گوتی:

سێ ساڵ هاوڕێی کریستیانۆ بووم لە یۆڤانتۆس و سەرکەوتنێکی زۆرمان بەدەستهێنا. تیمێکی باوەڕپێنەکراومان هەبوو. ساڵانێکی زۆرە لەگەڵ لیۆ لە هەمان هەڵبژاردەی نیشتمانیدام “دوای ئەو هەموو ململانێ و هەوڵدانە، لیۆ شایەنی ئەوە بوو و دواجار بووە پاڵەوانی جیهان”.

دیبالا هەروەها بەدواداچوون بۆ یارییەکانی مێسی لە خولی ئەمریکی و رۆناڵدۆ لە سعودیە دەکات و دەڵێت:

بەڵێ! من شۆک نەبووم بە ئاستی نایابی لیۆ لە سەرەتای دەستپێکردنی دا و پێشکەوتنی ئینتەرمەیانی لەگەڵیدا. لیۆ لە یاری کۆتایی (لیگزکاپ) دەبێت و چانسی ئەوەی هەیە ببێتە ئەو یاریزانەی زۆرترین نازناوی لە مێژوودا بەدەستهێناوە. کریستیانۆش نازناوێکی دیکەی لە سعودیە بەدەستهێنا. ئەوەی ئەوان دەیکەن شتێکی ئاسایی نییە”.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button