ئاسیابازاڕی گواستنه‌وه‌سعودیەگرنگترین

فەرمی: یاسین بۆنۆ پەیوەندی بە هیلالەوە كرد

یاریگا –

بەشێوەیەكی فەرمی گۆڵپارێزی مەغریبی یانەی سێڤییای ئیسپانی یاسین بۆنۆ پەیوەندی بە هیلالی سعودیەوە كرد.

یاسین بۆنۆ لە یارییەكانی جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ لەگەڵ هەڵبژاردەی مەغریب ئاستێكی بەرزی پێشكەشكرد و توانییان پلەی چوارەمی پاڵەوانیییەتیەكە بەدەستبهێنن.

كەمێك پێش ئێستا هەژماری فەرمی هیلال لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر گرێبەستی بۆنۆی راگەیاند.

بۆنۆبە گرێبەستێك بۆ ماوەی سێ ساڵ و تا ساڵی 2026 پەیوەندی بە هیلالی سعودیەوە كرد.

گۆڵپارێزە مەغریبیەكە لە دوای یارییەكانی جامی جیهانی چەندین یانەی گەورەی ئەوروپا لە نێویاندا بایرن میونشن و ریال مەدرید هەوڵی گواستنەوەیان دەدا، بەڵام دواجار پەیوەندیكردن بە هیلالی سعودیەوە هەڵبژارد.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنووسی ئیتاڵی و شارەزا لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزاناندا لە هەژماری تایبەتی خۆی ئاشكرایكرد، گۆڵپارێزەكە بە بەهای 21 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانە سعودیەكەوە كرد.

یاسین بۆنۆ بە درێسی هیلالەوە

هیلال لە گواستنەوەكانی هاوینەدا هەریەك لە یاریزانان نێیمار، مالكۆم، نێڤێش، ساڤیچ، كۆلیبالی و بۆنۆی گواستووەتەوە ریزەكانی.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button