ئیسپانیا

ئاندرێ لۆنین گۆڵپارێزی سەرەکی ریال مەدرید دەبێت

یاریگا

سەرەڕای گواستنەوەی کیپا وەکو شوێنگرەوەی تیبۆ کۆرتوا، بەڵام یاریی داهاتووی ریال مەدرید ئاندرێ لۆنین گۆڵپارێزی سەرەکی دەبێت.

ماڵپەری Relevoـی ئیسپانی بڵاویکردەوە، سەرەڕای گواستنەوەی کیپا لە ریزەکانی یانەی چێڵسی، بەڵام پێشبینی دەکرێت ئاندرێ لۆنین هاوشێوەی یاریی یەکەم ئەمجارەشیان گۆڵپارێزی سەرەکی یانەکەی بێت.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە کارلۆ ئانچێلۆتی باوەڕێ تەواوی بە گۆڵپارێزە تازەکەی هەیە، بەڵام پێیوایە هێشتان لەگەڵ هاوڕێکانی خۆی نەگونجاندووە.

لەلایەکی دیکەوە لەناو یانەکەش پێیانوایە بۆ یاریی داهاتوو بەرامبەر ئالمێریا ئاندرێ لۆنین شایستەی ئەوەیە لە پێکهاتەی سەرەکی بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button