ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

مەدرید جێگرەوەی میلیتاوی دەستنیشانکردووە

یانەی ریاڵ مەدرید بەنیازە مارڤێڵۆس گارزۆن ناسراو با مارڤێڵ بانگهێشتی تیمی یەکەم بکات.

مارڤیڵ دەرچووی ئەکادیمیای ریاڵ مەدریدە و یاری بۆ تیمی دووهەمیان دەکات لە ساڵی 2021 ـەوە. بەگوێرەی رۆژنامەی ئاس، مەدرید لەبری کڕینی یاریزانێکی جێگرەوە بڕیاریداوە کە بانگهێشتی ئەو یاریزانە بکات تاوەکو رۆڵی بەرگریکاری یەدەگ ببینێت.

مەدرید، میلیتاوی ئەستێرەی هێڵی بەرگری لەدەستدا بەهۆی پچڕانی بەستەری ئەژنۆ و ماوەیەکی زۆر دووردەکەوێتەوە. لۆس بلانکۆس خاوەنی رودیگەر  و ناچۆیە، بەڵام ئەگەر ئەوانیش تووشی پێکان یان راگیران، ئەوا مارڤێڵ جێگەیان پڕدەکاتەوە.

ناوبراو بە رەگەز مەغریبییە بەڵام یاری بۆ هەڵبژاردەی ئیسپانیای خوار 21 ساڵ دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button