ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگگرنگترینیۆرۆپالیگ

رووبەڕووبوونەوەی گەورەکانی ئەوروپا بۆ بردنەوەی سوپەری ئەوروپا لە وڵاتی فەیلەسووفەکان

یاریگا –

چاوەڕوان دەكرێت ئەمڕۆ پاڵەوانی سوپەری ئەوروپا لە نێوان هەردوو یانەی سێڤییا و مانچێستەر سیتی دیاری بكرێت.

وا بڕیارە ئەمڕۆ كاتژمێر 22:00 هەردوو یانەی سێڤییای ئیسپانی و مانچێستەر سیتی ئینگلیزی رووبەڕووی یەك ببنەوە، لە میانی یاری كۆتایی سوپەری ئەوروپا.

مانچێستەر سیتی توانی خۆی بگەیەنێتە ئەو یارییە دوای بردنەوەیان لە ئینتەر میلانی ئیتاڵی لە یاری كۆتایی چامپیۆنزلیگدا، بە ئەنجامی گۆڵێكی بێ وەڵام.

مانچێستەر سیتی پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ

سێڤییاش بە بردنەوەیان لە رۆما لە یاری كۆتایی یۆرۆپالیگ بە لێدانی یەكلاكارەوە توانی بلیتی دووەمی یارییەكە بەدەست بهێنێت.

سێڤییا، پاڵەوانی یۆرۆپالیگ

جامی سوپەری ئەوروپای داهاتوو لە نێوان سێڤییا و مانچێستەر سیتی یاری ژمارە 48ە لە مێژووی پاڵەوانیەتیەكەدا، كە لە یاریگای كارایسكایس لە یۆنان بەڕێوە دەچێت.

مێژووی رووبەرووبوونەوەی نێوان سێڤییا و مانچێستەر سیتی:

یارییەكەی ئەمشەو یاری ژمارە پێنجە لە نێوان هەردوو یانەدا وپێشتر چوار جار رووبەڕووی یەك بوونەتەوە.

سەرجەم رووبەرووبوونەوەكانی نێوانیان لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بووە، كاتێك هەردوو یانە لە قۆناخی كۆمەڵەكانی وەرزەكانی 2015/2016 و 2022/2023 لە یەك كۆمەڵەدا بوون.

یانەیاریبردنەوەیەكسان گۆڵكردن
مانچێستەر سیتی44012
سێڤییا03

ئەو یاریزانەی زۆرترین جار بەشدارییان لە یاری نێوانیان كردووە:

خیسۆس ناڤاس، یاریزانی ئیسپانی تاكە یاریزانە بەشداری لە سەرجەم یارییەكانی نێوانیاندا كردبێت، كاتێك لە هەردوو یاری هاتن و چوونی وەرزی 2015/2016 بە درێسی مانچێستەر سیتی رووبەڕووی سێڤییا بوویەوە و لە یارییەكانی وەرزی 2022/2023 بە درێسی سێڤییا رووبەڕووی سیتیزن بوویەوە.

مێژووی رووبەرووبوونەوەی مانچێستەر سیتی بەرامبەر یانە ئیسپانیەكان:

پێشتر مانچێستەر سیتی 29 جار رووبەڕووی یانە ئیسپانیەكان بووەتەوە لە سەرجەم پاڵەوانیەتیە ئەوروپیەكاندا، توانیویەتی لە 13 یاریدا براوە بێت و لە 10 یاریش تووشی دۆڕان هاتووە و لە 6 یاریشدا یەكسان بوون.

یانە ئینگلیزیەكە زۆرترین رووبەرووبوونەوەی بەرامبەر یانە ئیسپانیەكان بەرامبەر ریال مەدرید بووە بە 10 یاری، لە 4 یاری براوە بووە و سێ یاری دۆڕاوە و سێ یاریش یەكسان بووە.

بارسێلۆنا لە پلەی دووەم دێت بە 6 یاری، یانە كەتەلۆنییەكە لە پێنج یاریدا براوە بووە و یەك یاریش تووشی دۆڕان هاتووە.

رووبەڕووبوونەوەكانی مانچێستەر سیتی بەرامبەر یانە ئیسپانیەكان:

یانەیاریبردنەوەیەكساندۆڕان گۆڵكردنگۆڵلێكران 
ریال مەدرید104331714
بارسێلۆنا615512
سێڤییا44123
ئاتلێتیكۆ  مەدرید21110
ئاتلێتیك بلباو21163
ڤالێنسیا21134
ڤیاریاڵ2251
رایسینگ سانتاندێر1113
كۆی گشتی29136104840

مێژووی رووبەڕووبوونەوەی  سێڤییا بەرامبەر یانە ئینگلیزیەكان:

سێڤییا 25 یاری بەرامبەر یانە ئینگلیزیەكان كردووە و لە 10 یارییدا براوە بووە و لە 7 یاری یەكسان بووە و 8 یاریش دۆڕاوە.

رووبەڕووبوونەوەكانی سێڤییا بەرامبەر یانە ئینگلیزیەكان:

یانەیاریبردنەوەیەكساندۆڕانگۆڵكردن گۆڵڵێكران 
مانچێستەر یونایتد53294
مانچێستەر  سیتی44312
لیڤەرپوول31286
ئارسیناڵ21134
تۆتنهام هۆتسبێر21143
وێست هام یونایتد21112
چێڵسی21104
لێستەرسیتی21123
بۆلتن وایندەرز1111
وۆلڤز1110
مێڵدزبرە1140
كۆ2510783639

مێژووی مانچێستەر سیتی لە یاری سوپەری ئەوروپا:

ئەمە یەكەم جارە كە مانچێستەر سیتی لە سوپەری ئەوروپادا یاری بكات.

مێژووی سێڤییا لە یاری سوپەری ئەوروپا:

سێڤییا پێشتر شەش جار لە سوپەری ئەوروپا لە ساڵەكانی 2007,2008,2015,2016,2017,2021, توانیویەتی تەنیا جارێك نازناوەكە بباتەوە، كاتێك بەرامبەر بارسێلۆنا لە ساڵی 2007 یارییركەی بردەوە.

یارییەكانی سێڤییا لە سوپەری ئەوروپا:

وەرزیانەی بەرامبەرئەنجامبردنەوە/ دۆڕان
06/07بارسێلۆنا3-0بردنەوە
07/08میلان1-3دۆڕان
14/15ریال مەدرید0-2دۆڕان
15/16بارسۆنا4-5دۆڕان
16/17ريال مەدرید2-3دۆڕان
20/21بایرن میونشن1-2دۆڕان

پێكهاتەی پێشبینیكراوی مانچێستەر سیتی:

گۆڵپارێز: ئێدەرسن

هێڵی بەرگری: وۆلكەر، ئاكانجی، ئاكێ، ریكۆ لویس

هێڵی ناوەند: رۆدری، كۆڤاسیچ، گریلیش

هێڵی هێرشبردن: فۆدن، هالاند، بێرناردۆ

پێكهاتەی پێشبینیكراوی سێڤییا:

گۆڵپارێز: بۆنۆ

هێڵی بەرگری: ناڤاس، بادی، گۆدێل، ئاكونیا

هێڵی ناوەند: فێرناندۆ، راكیتیچ، ئۆكامبۆس، سۆسۆ، لامێڵا

هێڵی هێرشبردن: یوسف نەسیری

 

بابەتی زیاتر

Back to top button