ئینگلتەرا

چێڵسی و کایسیدۆ لەگەڵ گرێبەستێکی 9 ساڵە گەیشتنە رێکەوتن

یاریگا

چاوەڕێ دەکرێت درێژترین گرێبەستی مێژوو لە نێوان یانەی چێڵسی ئینگڵتەرا و مۆیسس کایسیدۆ ناوەڕاستکاری ئیکوادۆری یانەی برایتۆن واژۆ بکرێت.

فابریزیۆ ڕۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، چێڵسی و برایتۆن نزیکن لەسەر ڕێککەوتنی کۆتایی  لەسەر گواستنەوەی کایسێدۆ بۆ لەندەن، ئەم گواستنەوەیە بە پاداشتەکانەوە دەگاتە نزیکەی 115 ملیۆن پاوەند.

تاد پۆیلی سەرۆکی یانە لەندەنیەکە دەیەوێت سبەی گواستنەوەی کایسێدو کۆتایی پێبهێنێت، یاریزانە ئیکوادۆرییەکە لەگەڵ یانەی چێڵسی گەیشتووەتە ڕێککەوتن لەسەر واژۆکردنی گرێبەستێکی 1+8 ساڵ واتە تاوەکو ساڵی 2031 لەگەڵ ئەگەری درێژکردنەوەی بۆ ماوەی ساڵێکی دیکە تاوەکو 2032.

بابەتی زیاتر

Back to top button