ئه‌وروپائینگلتەرا

گواردیۆلا باسی دۆخی پێکانەکان و کێبڕکێی سیتی و لیڤەرپووڵ دەکات

یاریگا- لە چاوپێکەوتنی ڕۆژنامەوانیی پێش یارییەکەیان بەرامبەر نۆرویچ سیتی لە میانی هەفتەی پێنجەمی پریمەرلیگ، پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەری مانچستەر سیتی تیشکی خستە سەر چەند تەوەرێکی جیاواز.

سەبارەت بە دۆخی پێکانەکان لە ڕیزەکانی یانەکەیدا، پیپ گوتی: “لاپۆرتی پێش دەستپێکی ساڵی نوێ ناگەڕێتەوە، بەوپێیەی پێنج تا شەش مانگی پێویستە بۆ چاکبوونەوە لە پێکانەکەی. لیرۆی سانێش هەروەها پێش مانگی دیسامبەر و یەنایەر ناگەڕێتەوە. هەرچی مێندیە تا دێت باشتر دەبێت و لە ڕاهێنانەکانیشدا کاردانەوەکانی ئەرێنین. گۆندوگانیش ئازاری هەیە لە گەدەیدا و چاوەڕێی دڵنیایی زیاترین. تایبەت بە گابرێل خیسۆسیش ئەو بارودۆخی باشە و پێم وابێت لە ئامادەگیی تەواو نزیک بووەتەوە.”

سەبارەت بە کێبڕکێی نازناوەکەش لەگەڵ لیڤەرپوول گوتی: “جارێ تەنها چوار هەفتە ڕۆشتووە، ئەوەش بە نیسبەت پریمەرلیگەوە هیچ نییە و هێشتا 34 هەفتەیتر ماوە.”

دوای چوار هەفتەی خولەکە، لیڤەرپووڵ بە 12 خاڵ سەرووی ڕیزبەندییەکەیە و مان سیتیش بە 10 خاڵ پلەی دووەمی گرتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button