ئینگلتەرا

کایل وۆکەر داهاتووی خۆی یەکلایی کردەوە

یاریگا

کایل وۆکەر، بەرگریکاری بالی راستی یانەی مانچێستەر سیتی داهاتووی خۆی یەکلایی کردووەتەوە و دەیەوێت لە یانەکەی بەردەوام بێت.

رۆژنامەنوسی ئینگلیزی سام لی لە ماڵپەری ئاتلێتیک بڵاویکردەوە، سەرەڕای دەنگۆی چوونی بەرگریکارەکەی مان سیتی بۆ ریزەکانی بایرن میونشن، بەڵام ئەو یاریزانە بڕیاریداوە لەگەڵ یانەکەی بۆ وەرزی داهاتووش بەردەوام بێت.

ئەو رۆژنامەنوسە بڵاویشی کردەوە بڕیاری مانەوەی وۆکەر لەگەڵ یانەکەی دوای هەوڵەکانی یانەکەی و هەروەها پێپ گواردیۆلا دێت کە داوای مانەوەیان کردووە و ئۆفەرەکەی ئەو یانەیەش بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لە ئۆفەری بایرن میونشن بەرزترە.

وۆکەر تەنها یەک وەرز لە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی ماوە، بەڵام دەنگۆیەک هەبوو ئەو یاریزانە دەیەوێت پەیوەندی بە بایرن میونشنەوە بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button