یاریگا

ماریانۆ دیاز ئۆفەری یانە سعودییەکان رەت دەکاتەوە

یاریگا –

ماریانۆ دیاز دوو ئۆفەری باشی یانەکانی سعودی رەتکردەوە بەهۆی چاوەڕوانییە داراییە زۆرەکانیەوە.

دواجار ماریانۆ دیاز لە کۆتایی وەرزی رابردوو و لەگەڵ کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی یانەی ریال مەدریدی بەجێهێشت. ئەو هێرشبەرە لە ساڵی 2018 لە لیۆنەوە وەک شوێنگرەوەی رۆناڵدۆ هاتە ریال مەدرید و هاوکات ژمارە 7 پێدرا، لە ساڵانی رابردوودا یان پێکان بوو یان لەسەر کورسی یەدەگ بوو، هێندەی پەنجەی هەردوو دەستیش یاریی نەکرد لە هەمان کاتدا موچەیەکی زۆری وەردەگرت. بەڵام ریال هەرگیز فشاری نەخستە سەری تا گرێبەستەکەی تەواو بێت.

دیاز لەم رۆژانەدا بێ یانەیە و بەگوێرەی بانگەشەکانی پێگەی ئاس لەم دواییانەدا دوو ئۆفەری یانەکانی سعودی رەتکردەوە.

ئەو ئۆفەرانەی کە باش بوون بۆ یاریزانێکی بە قەبارەی ماریانۆ. بێگومان ئەم یانانە لە ریزی چوار یانە سەرەکییەکەی سعودیە (هیلال، نەسر، ئیتیحاد و ئەهلی) نین.

بەپێی راپۆرتەکە، یەکەم ئۆفەری مووچە 8 ملیۆن یۆرۆ بۆ ماوەی دوو وەرز، کە رەتکراوەتەوە، دووەمیش 12 ملیۆن یۆرۆ بووە بۆ ماوەی دوو وەرز، لەگەڵ شیرینی و پاداشتی باش، کە ئەویش رەتیکردووەتەوە. لە ئێستادا چاوەڕێی ئۆفەری تیپە دیارترەکانە بە مووچەیەکی زیاتر.

بابەتی زیاتر

Back to top button