ئینگلتەرا

چێڵسی نەیماری ناوێت

یاریگا –

چێڵسی، یانە لەندەنیەکە ئارەزووی گواستنەوەی نەیمار داسیلڤای ئەستێرەی بەڕازیلی پاریس سانجێرمان ناکات و خۆی لێ دوور خستووەتەوە.

شەوی رابردوو نەیمار بووە بابەتی سەرەکی میدیاکانی جیهان و هەواڵی داواکردنی بۆ جێهێشتنی پاریس سانجێرمان مشتومڕێکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.

ئەم یاریزانە لە هاوینی ئەمساڵدا بە هەموو شێوەیەک هەوڵی جێهێشتنی پاریس سانجێرمان دەدات، یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیش ئامانجی سەرەکی و دڵخوازی ئەو یاریزانەیە. بەڵام رەنگە دۆخی دارایی بارسێلۆنا ئەم گواستنەوەیە قورس بکات، ئەمەش وایکردووە ناوی چەند یانەیەکی دیکە لە پاڵ ناوی نەیمار ببیسترێت، لەنێویاندا چێڵسی، شانبەشانی ناوی ئەستێرە بەڕازیلییەکە بۆ وەرزی داهاتوو.

رۆژنامەی مێترۆ بڵاوی کردووە کە چێڵسی هیچ بڕیارێکی نییە بۆ پێشکەشکردنی ئۆفەر و گواستنەوەی نەیمار و هەموو ئەو هەواڵانەی لەم بارەیەوە وروژێنراون تەنها دەنگۆی بێ بنەمان.

یەکێک لە هۆکارەکانی ئەوەی کە ئەم دەنگۆیانە لە رۆژی رابردوودا بڵاوکرایەوە، پەیوەندی باشی ئەم یاریزانە لەگەڵ ماوریسیۆ پۆچیتینۆ، کە پێشتر لە پاریس سانجێرمان راهێنەری نەیمار بووە ئەمساڵ بڕیارە لە وەرزی نوێوە راهێنەرایەتی چێڵسی بکات و چەندین جار لە گفتوگۆکانیدا لەگەڵ میدیاکان ستایشی نەیماری کردووە.

پاریس سانجێرمان ئامادەیە دانوستاندنەکان بۆ فرۆشتنی نەیمار دەستپێبکات و رازی بێت بە رۆیشتنی ئەگەر ئۆفەری لە نێوان 70 ۆ 80 ملیۆن یۆرۆ وەربگرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button