ئه‌مریکاگرنگترین

کێ رکابەری داهاتووی ئینتەر مەیامییە لە جامی خولی ئەمریکا؟

یاریگا –

یانەی چارلۆت، بە ئەستەم لە یانەی هیوستنی بردەوە و لە قۆناخی چارەکی کۆتایی جامی خولی ئەمریکی، رووبەڕووی ئینتەر مەیامی دەبێتەوە.

چارلۆت لە 11ی ئەم مانگەدا دەبێتە میوانی مەیامی و یارییەکە راستەوخۆ لە تۆڕی وەرزشی یاریگا دەگوازێتەوە.

چارلۆت دوای بردنەوەی یارییەکە لە تویتەر نووسیویەتی ”لە مەیامی دەتانبینینەوە”، لە دیزاینێکدا کە وێنەی لیۆنێل مێسی، ئەستێرەی یانەکەی لەسەرە.

ئینتەر مەیامی بە سەرکردایەتی مێسی گەیشتە قۆناخی چارەکی کۆتایی، دوای بردنەوەی یارییەکی دراماتیکی لە داڵاس بە لێدانی یەکلاکەرەوە، دوای تەواوبوونی کاتی ئاسایی یارییەکە بە ئەنجامی 4-4.

لیۆ مێسی لە چوار یاریدا حەوت گۆڵی کردووە و گۆڵکاری پاڵەوانیەتییەکەیە، بەشداری لە تەواوی یارییەکانی پاڵەوانیەتییەکەی کرد.

هەرچەندە مێسی بەشداری لە چوار یاریدا کردووە، کەچی ئێستا چوارەم باشترین گۆڵکاری مێژوویی یانە ئەمریکییەکەیە.

هەر لەگەڵ پەیوەندی کردنی مێسی، هەریەکە لە خۆردی ئالبا و سێرجیۆ بوسکێتس، پەیوەندییان بە مەیامییەوە کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button