ئینگلتەرا

پەیامێک لە ڤارانەوە: کەس گرنگی بە تەندروستی یاریزانان نادات و گوێمان لێناگیرێت

رافایل ڤاران پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا داوای بەدەنگەوە هاتن لە هاوپیشەکانی دەکات دژی بڕیاری درێژکردنەوەی یارییەکانی پریمەلیگ.

ڤاران لە پێگەکانی خۆی پەیامێکی بڵاوکردەوە ئەمە دەقەکەیەتی

هەفتەی رابردوو کۆبوونەوەیکمان لەگەڵ فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلتەرا ئەنجامدا و باسی پێشنیازەکانی ناوبژیوانان و یاسا تازەکان کرا. ئێمە وەکو یاریزانان و راهێنەران نیگەرانی خۆمانمان نیشاندا لەوەی چەند ساڵێکە ژمارەیەکی زۆر یاری ئەنجام دەدرێت. خشتەکان تەواو قەرەباڵغن و لە ئاستێکی مەترسیدار دایە بۆ یاریزانان لەرووی جەستەیی و دەروونییەوە. سەرەڕای نیگەرانییەکانی ئێمە ئێستا بڕیاریانداوە یارییەکانی وەرزی تازە درێژتر بکەنەوە لە کاتێکدا یاریزان توانای لەدەست دەدات و چێژ نابینێت لە کارەکەی، ئێمە دەمانەوێت هەمیشە 100٪ی توانامان لەنێو یاریگا پێشکەش بکەین بۆ یانەکەمان و هاندەرانمان. بۆ کەس گوێمان لێناگرێت؟ وەکو یاریزانێک زۆر خۆم بە بەختەوەر دەزانم کە ئەوکارە بکەم کە خۆشم دەوێت و چێژی لێدەبینم بەڵام پێمان وایە ئەم گۆڕانکارییانە زیانمان لێدەدات. پێم وایە گرنگە وەکو یاریزانان و راهێنەر بێینە دەنگ لەسەر ئەم کێشانە و پارێزگاری لەو یارییە بکەین کە خۆشمان دەوێت و باشترن پێشکەشی هاندەران بکەین.

 

بەرپرسانی تۆپی پێی ئینگلتەرا بڕیاریاندا هاوشێوەی یارییەکانی جامی جیهانی قەتەڕ، سەرجەم چرکە و خولەکە زیادکراوەکان بخرێتە سەر کاتی زیادکراو و بەوەش هەموو زیاد لە 10 خولەکی دەچێتە سەر.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button