ئاسیابازاڕی گواستنه‌وه‌سعودیەگرنگترین

هیلال جواو فێلیكسی دەوێت

یاریگا –

یانەی هیلالی سعودی نزیكە لە بەدەستهێنانی تواناكانی جواو فێلیكسی پۆرتوگالی و ئەستێرەی یانەی ئاتلێتیكۆ مەدریدی ئیسپانی، لە ماوەی گواستنەوەكانی هاوینەدا.

هیلال هەوڵی بەدەستهێنانی تواناكانی ئەستێرەیەك لە هێڵی هێرشبەری دەدات، دوای ئەوەی سەركەوتوو نەبوو لە بەدەستهێنانی لیۆنێل مێسی و كیلیان ئێمباپێ.

بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەی ریازیە هیلال لە بەدەستهێنانی واژۆی جواو فێلیكس لە ئاتلێتیكۆ مەدرید نزیكدەبێتەوە، دوای ئەوەی یاریزانەكە بەتەواوی لە پلانەكانی دیێگۆ سیمیۆنی و رۆخی بلانكۆس چووەتە دەرەوە.

رۆژنامەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە، هیلال گڵۆپی سەوزی وەرگرتووە لەلایەن خۆرخی مێندێز بریكاری كارەكانی یاریزانەكەوە.

بەپێی زانیاریەكانی هەمان سەرچاوە، دوای بەدەستهێنانی واژۆی جواو فێلیكس، هیلال ناوەسێت و هەوڵی بەدەستهێنانی تواناكانی ڤیكتۆر ئۆسیمین ئەستێرەی یانەی ناپۆلی ئیتاڵی دەدات، ئەگەر سەركەوتوو نەبوو لە گواستنەوەی ئەوا ئەلیكساندەر میترۆڤیچ هێرشبەری سڕبی یانەی فولهام دەگوازێتەوە.

گرێبەستەكانی هیلال لە بازاڕی گواستنەوەی 2023:

هیلال لە گواستنەوەكانی هاوینەدا هەریەك لە رۆبن نێڤێش، میلینكۆڤیچ ساڤیچ، كالیدۆ كۆلیبالی، مالكۆم سێلڤا و خۆرخی خیسۆسی راهێنەری گواستووەتەوە ریزەكانی.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button