ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بە فەرمی راسموس هۆیلوند پەیوەندی بە مانچێستەر یونایتد کرد

یاریگا –

بە فەرمی راسموس هۆیلوندی دانیمارکی پەیوەندی بە یانەی مانچێستەر یونایتد کرد

کەمێک لەمەوبەر پێگەی فەرمی مانچێستەر یونایتد بڵاویکردەوە، بەشێوەیەکی فەرمی راسموس هۆیلوندی دانیمارکی و هێرشبەری پێشوی یانەی ئاتڵانتای ئیتاڵی گرێبەستی لەگەڵ یانەکەیان واژۆ کردووە و یاریزانی نوێی شەیتانە سوورەکانە.

هەروەها تێچووی گرێبەستی هێرشبەرە تەمەن 20 ساڵانییەکە لەسەر مانچێستەر یونایتد 75 ملیۆن یۆرۆیە، لەگەڵ 10 ملیۆن یۆرۆی دیکەش بەشێوەی زیادکراو.

هەروەها گرێبەستی هێرشبەرە دانیمارکییەکە لەگەڵ شەیتانە سوورەکان بۆ ماوەی 5 وەرز دەبێت، هۆیلوند تا هاوینی ساڵی 2028 درێسی مانچێستەر یونایتد دەپۆشێت.

راسموس بە درێسی ئاتڵانتای ئیتاڵی لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 34 یاری کردووە، 10 گۆڵی کردووە و 4 گۆڵیشی درووست کردووە.

هاوکات رۆژنامەنووسی ئیتاڵی فابریزیۆ رۆمانۆ ئاشکرایکردووە، هۆیلوند ئامادە نییە بۆ یاریکردن، پێکانێکی بچووکی هەیە و چەند هەفتەیەکی دیکەی پێویستە بۆ چاکبوونەوە و ئامادەبوون بۆ یاریکردن

بابەتی زیاتر

Back to top button