مۆندیال

خانمانی ژاپۆن گەیشتنە چارەکی کۆتایی مۆندیال

یاریگا

هەڵبژاردەی خانمانی ژاپۆن گەیشتە قۆناغی چارەکی کۆتایی مۆندیالی 2023.

ژاپۆنیەکان لە قۆناغی شازدەی مۆندیالی 2023 رووبەڕووی نەرویج بونەوە و یارییەکەشیان بە ئەنجامی 3-1 بردەوە.

سەرەتا لە خولەکی 15 ئانگین گۆڵێکی بە هەڵەی لە بەرژەوەندی ژاپۆنیەکان کرد، دواتر لە خولەکی 20 گورۆ رێتین ئەنجامی بۆ نەرویج یەکسانکردەوە. یارییەکە بەردەوام بوو و لە خولەکی 50 شیمیزۆ گۆڵی دووەمیشی بۆ ژاپۆن کرد و دواجاریش لە خولەکی 81 میازاوا گۆڵی سێیەم و کۆتایی بۆ هەڵبژاردەکەی کرد.

بەم شێوەیە هەڵبژاردەی ژاپۆن گەیشتە قۆناغی چارەکی کۆتایی مۆندیالی 2023 و نەرویجیش ماڵئاوایی کرد.

ژاپۆنیەکان بۆ جاری سێیەمە لە مێژووی مۆندیال دەگەنە قۆناغی چارەکی کۆتایی.

بابەتی زیاتر

Back to top button