ئینگلتەرا

مان سیتی ئۆفەرێکی دیکە پێشکەشی وۆکەر دەکات

یاریگا

یانەی مانچستەر سیتی ئۆفەرێکی نوێی بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی پێشکەش بە کایل وۆکەر کردووە.

کایل وۆکەر یەکێکە لە بژاردە دڵخوازەکانی تۆماس توخێل بۆ بایرن میونشن، لەکاتێکدا هێشتا ساڵێکی ماوە بۆ گرێبەستەکەی، میونشن گەشبینە بتوانن گرێبەستی لەگەڵ بکەن.

لەلایەن خۆیانەوە بەرپرسانی یانەی مانچێستەر سیتی هیوای هێشتنەوەی یاریزانەکەی لەدەست نەداوە و هەوڵی درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی دەدەن.

سام لی لە رۆژنامەی ئەتلەتیک بڵاویکردەوە، یانەی مانچستەر سیتی دووەم ئۆفەری نوێی خۆی پێشکەش بە کایل وۆکەر کردووە بۆ ئەوەی لە یانەکەیان بمێنێتەوە.

ئەو یاریزانە ئینگلیزییە ئۆفەرەکەی پێشووی سیتیزنی ڕەتکردەوە، هەرچەندە لە ئۆفەرەکەی بایرن میونشن زیاتر بوو.

واکەر بەو خولەکە کەمانە ڕازی نییە کە وەرزی ڕابردوو یاریی کرد و پێش دەستپێکردنی ئامادەکارییەکانی وەرزی نوێ پیپ گواردیۆلای لە نیازی پەیوەندیکردن بە یانە ئەڵمانیەکە ئاگادار کردووەتەوە.

وۆکەر بەشێکی سەرەکی پێکهاتەکەی سیتی بوو لە گەشتە ئاسیاییەکەیدا، گواردیۆلا گفتوگۆکانی لەگەڵ بایرن لەسەر ئەو پشتڕاستکردەوە،  هەروەها ڕایگەیاند کە شەڕ دەکەن بۆ ئەوەی یاریزانە تەمەن 33 ساڵەکە بمێنێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button