ئیسپانیاسعودیەگرنگترین

لاپۆرتا هێرشێکی توند دەکاتە سەر رۆناڵدۆ و خولی سعودیە

یاریگا –

خوان لاپۆرتا، سەرۆکی بارسێلۆنا بە توندی هێرش دەکاتە سەر ئەو یاریزانانەی ئەوروپا جێدەهێڵن و دەچنە سعودیە.

ماوەی شەش مانگە، ژمارەیەکی زۆری ئەستێرەی خولەکانی ئەوروپا روویان لە سعودیە کردووە، ئەمەش دوای ئەوەی لە یەنایەری ئەمساڵ، کریستیانۆ رۆناڵدۆ هەمووانی شۆک کرد و پەیوەندی بە نەسری سعودیەوە کرد. لاپۆرتا پێی وایە یاریزانان بۆ هۆکاری بێ بنەما دەچنە خولەکە.

لاپۆرتا لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ CNN روونیکردەوە

کاتێک یاریزانێک، لەگەڵ تەواوی رێزم، یاری کردن لە خولی سعودیە هەڵدەبژێرێت، بە دڵنیاییەوە هیچ بنەمایەکی وەرزشی نییە. هۆکاری دیکە هەن کە کاری لێ پێشینەن، بەڵام پێویستە تۆپی پێ ئامانجی سەرەکی بێت.

یاریزانانی وەک جۆردان هێندرسن، فابینیۆ و ریاز مەحرز لە چەند رۆژی رابردوودا پەیوەندییان بە یانەی جیاوازی سعودییەوە کرد و ئەوەندەی دیکە خولەکەی بەهێزتر کرد.

بەرپرسانی وەرزشی ئەوروپا، ترسێکی گەورەیان لە کۆچی بە کۆمەڵی دیکەی ئەستێرەکانە بۆ سعودیە، چونکە بە شێوەیەکی بەرچاو کاریگەری لەسەر ئاستی خولەکانی ئەوروپا دروست دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button