بازاڕی گواستنه‌وه‌سعودیە

مۆرینیۆ پەیوەندی بە تۆپی پێی سعودییەوە دەکات

یاریگا –

جۆزێ مۆرینیۆ راهێنەری یانەی رۆما بۆ ماوەی سێ ساڵی داهاتوو لە دەستەی بەڕێوەبەری ئەکادیمیای وەرزشی مەهد سعودیە کاردەکات.

هەروەها سعودیە توانی جۆزێ مۆرینیۆ رابکێشێت، هەرچەندە لە ئێستادا هاندەرانی رۆما لە راهێنەرە خۆشەویستەکەیان بێبەش نابن.

ئاژانسی ئەلعەرەبیەنیوز رایگەیاند، مۆرینیۆ دەبێتە ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ئەکادیمیای وەرزشی مەهد بۆ ماوەی سێ ساڵی داهاتوو. محەمەد بن سەلمان (شازادەی جێنشین) خۆی رەزامەندی لەسەر مۆرینیۆ بۆ چوونە ناو پەیمانگاکە دەربڕی، کە ئامانجی دۆزینەوەی بەهرەمەندە نوێیەکانە بۆ پێکهێنانی نەوەیەک لە پاڵەوانانی وەرزشی.

سپێشڵ وەن لەگەڵ شازادە عەبدولعەزیز بن تورکی ئەلفەیسەڵ کە سەرۆکایەتی دەستەی کارگێڕی دەکات، لەگەڵ ریما بنت بەندەر، لوپێسکۆ (یاریزانی تۆپی پێی رۆمانی کە لە ساڵی 2002 کۆتایی بە ژیانی وەرزشی خۆی هێنا لە یانەی هیلال)، لەم ئەکادیمیایە دەست بە کار دەبێت.

ئەم هەواڵە لە کاتێکدایە کە خولی پیشەگەری سعودیە خەریکە دەوڵەمەندترین خولی جیهان دەبێت، لە ئێستادا ڤیکتۆر ئۆسیمین کۆتا ناوە کە هەوڵی گواستنەوەی دەدەن بۆ خولەکەیان.

بابەتی زیاتر

Back to top button