ئینگلتەرا

کلۆپ : ئێمباپێ لە لیڤەرپوول؟ پێکەنینم بەم بابەتە دێت

یاریگا

یۆرگێن کلۆپ راهێنەری ئەڵمانی یانەی لیڤەرپوولی ئینگڵتەرا پێکەنینی بە دەنگۆی گواستنەوەی کلیان ئێمباپێ بۆ ریزەکانی یانەکەی دێت.

گرنگترین مانشێتەکانی ئەم هاوینەی بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان بابەتی کلیان ئێمباپێیە بۆ ریال مەدرید، بەڵام بەم دواییە دەنگۆیەک بڵاوبووەتەوە گوایە بەرپرسانی یانەی لیڤەرپوول لە هەوڵی ئەوەدان ئەو یاریزانە بە شێوەی خواستن بۆ وەرزی داهاتوو بگوازنەوە ریزەکانیان.

یۆرگن کلۆپ، ڕاهێنەری یانەی لیڤەرپوول لە چاوپێکەوتنەکەیدا لەگەڵ پەیامنێری ئەتلەتیک، سەبارەت بە ئەگەری گواستنەوەی کیلیان ئێمباپێ دەڵێت

هەواڵی پەیوەندیکردنی ئێمباپێ بۆ لیڤەرپوول؟ پێی پێدەکەنین! بەڵام ئەگەر جدی بین، بارودۆخی دارایی بە هیچ شێوەیەک بۆ ئێمە گونجاو نییە. ڕەنگە کەسێک لە یانەیەکی ترەوە گواستنەوەی وا ئامادە بکات و بیەوێت سوپرایزم بکات

ئێمباپێ بەهۆی نوێنەکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان، لەلایەن یانەکەی لە ئامادەکاریەکان بۆ وەرزی داهاتوو دوور خراوەتەوە، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت ئەم هاوینە ریزەکانی یانەکەی جێبێڵێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button