ئاسیاگرنگترین

ئاسۆ رۆستەم و هاوڕێکانی بەرامبەر تەرەجی بەبێ گۆڵ یەکسانبوون

یاریگا

یانەی شوڕتەی عێراقی لە دووەم یاریی خۆی لە جامی عەرەب بەرامبەر یانەی تەرەجی تونسی بەبێ گۆڵ یەکسانبوون.

یانە عێراقیەکە کە ئاسۆ رۆستەمی ئەستێرەی کورد سەرکردایەتی هێلی پێشەوەی یانەکە دەکات، لە دووەم یاریی جامی عەرەب کە لە سعودیە بەڕێوەدەچێت لە کۆمەڵەی یەکەم رووبەڕووی یانەی تەرەجی تونسی بونەوە و یارییەکە بە ئەنجامی 0-0 یەکسانبوون.

ئاسۆ رۆستەم و هاوڕێکانی لە یاریی یەکەم توانیبویان بە ئەنجامی 1-0 بەرامبەر یانەی سەفاقسی تونسی بردنەوە بەدەست بێنن. بە ئەنجامەکەی ئەمڕۆیان پاڵەوانەکەی دوو وەرزی رابردوو خولی نایابی عێراق، لە کۆمەڵەی یەکەم بە کۆکردنەوەی 4 خاڵ بە شێوەیەکی کاتی تاوەکو پێش یارییەکەی ئیتیحاد و سەفاقس لە پێشەنگ دێت.

یانەی شوڕتە لە یاریی سێیەم بڕیارە رۆژی چوار شەممەی داهاتوو کاتژمێر 18:00 بە کاتی هەولێر رووبەڕووی یانەی ئیتیحادی سعودی ببێتەوە کە کەریم بێنزێما هێرشبەری فەرەنسی سەرکردایەتی ئەو یانەیە دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button