ئیسپانیا

لیڤا: هەرگیز چاوەڕێم نەدەکرد ببم بە کاپتنی بارسێلۆنا

یاریگا

رۆبێرت لێڤاندۆڤسکی، هێرشبەری پۆڵەندی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا لە دیمانەیەکدا لەگەڵ رۆژنامەی ئاتلێتیک لە ئەمریکا باس لە یانەکەی دەکات و دەڵێت

هەست دەکەم ساڵانێکی زۆرە لە بارسێلۆنا یاریی دەکەم و زۆر ئاسودەم لەو یانەیە. شاری بارسێلۆنا و ئەم یانەیە و خەڵکەکەم زۆر خۆشدەوێت

گۆڵکارەکەی وەرزی رابردووی لالیگا لەبارەی ئەنجامەکانی یانەکەی لە چامپیۆنزلیگی وەرزی رابردوو دەڵێت

گەورەترین پەشیمانی وەرزی ڕابردوو لە چامپیۆنزلیگ بارسا لە قۆناغی کۆمەڵەکان دوورکەوتەوە. پێم وایە بەدبەخت بووین، لە بەرگریدا زۆر پێکانمان هەبوو. ئەگەر جارێکی تر سەیری یارییەکەی بایرن میونشن و ئینتەرمیلان بکەیتەوە لە ماڵەوە دەبینیت  هەموو شتێک لە بەرژەوەندی ئێمە بوو، ئێستا دەبێت ئامادەبین بۆ هەر سیناریۆیەک. هیوادارم لە ئەوروپا شتی باشتر بۆ ئێمە ڕووبدات و بێگومان لە لالیگاش بە هەمان شێوە بەردەوام دەبین

لیڤا مانگی داهاتوو تەمەنی دەبێتە 35 ساڵ و لەمبارەوەش دەڵێت

خۆم بەراورد دەکەم لەگەڵ هاوڕێکانم و هەست دەکەم هێشتا دەتوانم بەردەوام بم. نازانم تا کەی بەم شێوەیە دەمێنمەوە، بەڵام پێم وایە بۆ دوو سێ ساڵی داهاتوو لە ڕووی جەستەییەوە ئامادە دەبم. ئێستا لە ڕووی جەستەییەوە هەست بە باشی دەکەم و پێموانییە لە دوای ئەوانی ترەوە بم

لیڤاندۆڤسکی لەبارەی ئەوەی وەکو کاپتنی یانەکەی هەڵنەبژێردراوە دەڵێت

ئەگەر ڕاستگۆ بم چاوەڕێی ئەوەم نەدەکرد ببم بە کاپتن، ئامانجم ئەوە نەبوو کە دوای ساڵێک لێرە ببم بە کاپتنی بارسا.  بێگومان ئەمە ڕێگریم لێناکات کە بە هاوڕێکانی تیمەکەم بڵێم کە هەستەکانم چۆنە. دەزانم یاریزانمان هەیە ساڵانێکی زۆریان لەو بەسەر بردووە و ڕێز لەوە دەگرم. لەم تەمەنەدا وەک ئەوە نییە هەست بە خراپیی بکەم ئەگەر کاپتن نەبم

 

بابەتی زیاتر

Back to top button