بازاڕی گواستنه‌وه‌سعودیەگرنگترین

موسا دێمبێلی لە یانەیەکی سعودی نزیکبووەتەوە

یاریگا –

موسا دێمبێلی، ئەستێرەی پێشووی ئۆڵێمپیک لیۆنی فەرەنسی نزیکە لە پەیوەندی کردن بە یانەی ئیتیفاقی سعودی.

فابریزیۆ رۆمانۆ، رۆژنامەنووسی بواری گواستنەوەی یاریزانان لە تویتێکیدا روونیکردووەتەوە، ئیتیفاق و موسا دێمبێلی گەیشتوونەتە رێککەوتنی سەرەتایی و رەنگە لە چەند رۆژی داهاتوودا، یاریزانە فەرەنسییەکە پەیوەندی بە ئیتیفاقەوە بکات.

رۆمانۆ ئاشکرای دەکات، چەند وردەکارییەک بۆ تەواوکردنی گواستنەوەکە ماون، چونکە ئیتیفاق خەریکی کۆتایی هێنانە بە گواستنەوەی جۆردان هێندەرسن، کاپتنی لیڤەرپوول، بەڵام لە هەمووی گرنگتر بەلای ئەوانەوە، موسا دەیەوێت لە خولی سعودی یاری بکات.

لە لایەکی دیکەوە، کەناڵی Bein Sports بڵاویکردووەتەوە، دێمبێلی لە دوا قۆناخی گفتوگۆکانییەتی لەگەڵ ئیتیفاق و رەنگە ئەمڕۆ تەواوی وردەکارییەکان تەواو بکرێن.

دێمبێلی ئێستا بێ یانەیە، ئەمەش دوای تەواوبوونی گرێبەستەکەی لەگەڵ لیۆن.

پێشتر دموسا دێمبێلی یاری بۆ یانەکانی فولهام، سێڵتک، لیۆن و ئاتلێتیکۆ مەدرید کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button