ئاسیاعێراقکوردستان

یانەی هەولێر دەستکەوتێکی مێژوویی تۆمارکرد

یاریگا –

بە شێوەیەکی فەرمی یانەی هەولێر گەیشتە قۆناخی پێش کۆتایی جامی عێراق.

وا بڕیاربوو یانەی هەولێر لە قۆناخی چارەکی کۆتایی جامی عێراق رووبەڕووی یانەی بەحری ببێتەوە، بەڵام بەحری بەشێوەیەکی فەرمی نوسراوێکی پێشکەش بە یەکێتی تۆپی پێی عێراق کرد و کشانەوەی خۆی لە جامەکە راگەیاند.

بەهۆی کشانەوەی بەحری، یانەی هەولێر راستەوخۆ سەرکەوت بۆ قۆناخی پێش کۆتایی جامی عێراق، کە بۆ جاری یەکەمە لە مێژوودا یانەکەی قەڵا و منارە دەگاتە ئەو قۆناخەی جامەکە.

یانەی هەولێر بە کۆکردنەوەی 55 خاڵ پلەی حەوتەمی ریزبەندی خولی نایابی عێراقی گرتووە، سبەی هەینی لە کۆتا گەڕی خولەکە لە یاریگای خۆی رووبەڕووی یانەی قاسم دەبێتەوە.

هاوکات یانەکە چاوی لەوەیە لەم وەرزە بۆ یەکەمجار لە مێژووی خۆیدا نازناوی جامی عێراق بەرزبکاتەوە.

ریزبەندی خولی نایابی عێراقی بەر لە گەڕێک لە کۆتایی هاتنی وەرزەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button