ئه‌مریکائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

كارلۆس: مەحاڵە بەڕازیل گرێبەست لەگەڵ ئانچێلۆتی بكات

Yariga App

یاریگا

رۆبێرتۆ كارلۆس ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی بەڕازیل ئاشكرایكرد ئەستەمە كارلۆ ئانچێلۆتی پۆستی راهێنەرایەتیكردنی هەڵبژاردەی بەڕازیل وەربگرێت.

لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ كەناڵی سی ئێن ئێن كارلۆس ووتی: ئانچێلۆتی ووتی لەگەڵ ریال مەدرید بەردەوام دەبێت، من تێناگەم بۆچی ناوی بە بەڕازیلەوە بەسترایەوە من وایدەبینم كە ئەوە مەحاڵ بێت.

بەردەوام بوو ووتی: من ماوەیەکی زۆرە ئانچێلۆتی دەناسم، بۆ وەرزێكی دیكە لەگەڵ ریال مەدرید بەردەوام دەبێت، منیش هەمیشە لە مەشق و یارییەکان لەگەڵیدام و لەگەڵ تیپەکەدا گەشت دەکەم، هەروەها ناتوانرێت بسەلمێنرێت کە گرێبەستی لەگەڵ بەڕازیل واژۆ کردووە، بە تایبەتی لە کاتی کارابوونی گرێبەستەکەی لەگەڵ ریال مەدرید.

پێشتر ئێدناڵدۆ سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی بەڕازیل ووتی: ئانچێلۆتی ئەركی راهێنەرایەتیكردنی بەڕازیل دەگرێتە ئەستۆ، لە دوای گرێبەستەكەی لەگەڵ ریال مەدرید پەیوەندی بە ئێمەوە دەكات و لە یارییەكانی كۆپا ئەمریكاوە لەگەڵمان دەبێت.

وەرزی رابردوو كارلۆ لەگەڵ مەدرید توانی نازنەوەكانی جامی شای ئیسپانیا ، جامی جیهانی یانەكان و سوپەری ئەوروپا بباتەوە.

كارلۆ ئانچێلۆتی و رۆبێرتۆ كارلۆس

بابەتی زیاتر

Back to top button