قاوەی یاریگاگرنگترین

لە قاوەی بەیانیانی یاریگا… کڤارا هاتووەتەوە نێو بازاڕی گواستنەوەکان و ئەستێرەیەکی دیکە دەچێتە سعودیە

بەدەم قاوە خواردنەوەیەک خوێنەری دوایین هەواڵ و پێشهاتە وەرزشییەکان بە

لیڤەرپوول چاوی بڕیوەتە کاڵڤن فیلیپس، یاریزانی مانچێستەر سیتی، ئەمەش دوای نزیکبوونەوەی چوونە دەرەوەی فابینیۆ لە ئانفیڵد – میرەر

دەیڤد دێ خیا، گۆڵپارێزی پێشووی مانچێستەر یونایتد، نزیکە لە پەیوەندیکردن بە یانەیەکی سعودی – دەیلی ستار

مانچێستەر یونایتد بڕی 47 ملیۆن پاوەندی بۆ گواستنەوەی ئاندرێ ئۆنانا، گۆڵپارێزی ئینتەر میلان تەرخان کردووە – فابریزیۆ رۆمانۆ

بایرن میونشن ئامادەیە گوێ لە ئۆفەرەکان بۆ لیۆن گۆرێتزکا ببێت، نرخەکەی لە نێوان 40 بۆ 50 ملیۆن یۆرۆ داناوە – سکای دۆچلاند

هیلال نزیکە لە گواستنەوەی ئالێکساندار میرۆڤیچ، ئەستێرەی فولهام – فووتبۆڵ ئینسایدەر

وێستهام خەریکی گفتوگۆیە لەگەڵ فولهام بۆ گواستنەوەی جواو پالینیا – تۆک سپۆرت

ئێریک تێن هاخ، دەیەوێت رێگە بە چوونە دەرەوەی سکۆت مەکتۆمینای، یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی تیمەکەی ببێت – مێترۆ

ئینتەر میلان وازی لە رۆمێلو لوکاکو هێناوە و ئێستا کار بۆ گواستنەوەی ئالڤارۆ مۆراتا، هێرشبەری ئاتلێتیکۆ مەدرید و فۆلارین باڵۆگەن، هێرشبەری ئارسیناڵ دەکات – لا گازێتا

چێڵسی ئۆفەری یەکەمی فولهامی بۆ گواستنەوەی کالوم هەدسن-ئۆدۆی رەتکردەوە – دەیلی مەیڵ

جیۆڤانی لۆ سێلسۆ، یاریزانی ئەرجەنتینی نزیکە لە پەیوەندی کردن بە ناپۆلی – دەیلی مەیڵ

نیوکاسڵ یونایتد گرنگی بە خڤیچا کڤاراتسخێلیا، ئەستێرەی ناپۆلی داوە – کۆرێرێ دێلۆ سپۆرت

لێستەر سیتی و بێرنلی کێبڕکێ لەسەر بەدەستهێنانی واژۆی کۆڵ پاڵمەر، یاریزانی مانچێستەر سیتی دەکەن – لێستێرشایەر ڵایڤ

ئێریک بەیلی و ئەلێکس تێلێس، بەرگریکارانی مانچێستەر یونایتد بەشداریان لە یەکەم رۆژی مەشقەکانی یانەکەدا نەکرد – میرەر

بابەتی زیاتر

Back to top button