ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌سعودیە

فابینهۆ لە جێهێشتنی لیڤەرپوول نزیک بووەتەوە

یاریگا-فابینهۆی ناوەڕاستکاری لیڤەرپوول نزیکە لە جێهێشتنی یانەکەی و پەیوەندیکردن بە یانەیەکی سعوودییەوە.

پێشتر هەواڵی ئەوە هەبوو یانەی ئیتیحاد گرێبەستێکی لە دەورووبەری ٤٠ ملیۆن پاوەند پێشکەشكردووە بەڵام گواستنەوەکە لە خێراتر بەڕێوەدەچێت کە چاوەڕواندەکرا پاش ئەوەی ئەمڕۆ لیڤەرپوول پێکهاتەی بانگهێشتکراوی بۆ کەمپی مەشقی هاوینە بڵاوکردەوە و ناوی فابینهۆی تێدا نەبوو.

فابینهۆ بەشێكی گرنگی سەرکەوتنەکانی یۆرگن کلۆپ بووە لەگەڵ چێڵسی و ٢١٩ یاری بۆ ریدز ئەنجامداوە. هەرچەندە بڕیار نەبوو یانەکە دەستبەرداری ببێت  بەڵام گرێبەستە گەورەکەی ئیتیحاد بڕیاری یانەکەی گۆڕیووە،بە تایبەت پاش دابەزینی ئاستی ئەو یاریزانە لە وەرزی رابردوودا بەشێوەیەکی بەرچاو.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button