بازاڕی گواستنه‌وه‌سعودیەگرنگترین

میترۆڤیچ بەڵێی بۆ هیلالی سعودی کرد

یاریگا –

ئالێکساندەر میترۆڤیچی سڕبی ئامادەیە پەیوەندی بە خولی رۆشەنی سعودییەوە بکات.

رۆژنامەنووس سانتی ئۆنا بڵاویکردووەتەوە، ئالێکساندەر میترۆڤیچ، بەڵێی بۆ هیلال کردووە، یاریزانەکە ئامادەیە بە گرێبەستێکی سێ وەرزە روو لە سعودییە بکات بۆ یاریکردن.

سانتی ئۆنا ئاماژەی بەوەش کردووە، یانەی فولهام ئۆفەری یەکەمی یانە سعودییەکەی رەتکردووەتەوە و ئامادە نەبووە دەستبەرداری هێرشبەرەکەی ببێت.

بەڵام خودی یاریزانەکە ئارەزووی جێهێشتنی پرێمەرلیگ و یانەکەی ئێستای دەکات، بۆیە چاوەڕوانی سعودییەکانە تا ئۆفەرێکی رازیکەر پێشکەش بە فولهام بکەن.

بەپێی هەمان سەرچاوە، سعودییەکان تا ئێستا هیچ ئۆفەرێکی نوێیان پێشکەش بە یانە ئینگلیزییەکە نەکردووە، بەڵام لە خودی یاریزانەکەوە رەزامەندییان وەرگرتووە.

گۆڵکارە سڕبییەکە بە درێسی فولهام 205 یاری کردووە، 111 گۆڵی کردووە و 22 گۆڵیشی درووستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button