ئیتاڵیائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

دی پاوڵ لە ئیتاڵیا داواکراوە

یانەی رۆمای ئیتاڵی هەوڵ بۆ گواستنەوەی رۆدریگۆ دی پاوڵی ئەرژەنتینی و یاریزانی ئەتڵەتیکۆ مەدرید دەدات.

بەگوێرەی کاڵچیۆ مێرکاتۆ، رۆما چەند یاریزانێکی بەڕێکردووە تاوەکو بتوانێت مووچەی دی پاوڵ دابین بکات. داواکاری مووچەی زۆر بەرزنابێت و لە ئێستادا ٣.٢ ملیۆن یۆرۆیە لە ئەتڵەتیکۆ. هەروەها پارەی گواستنەوەکەشی کە نزیکەی ٢٥ ملیۆن یۆرۆیە بەنیازن لە فرۆشتنی ئیبانێز پەیدای بکەن.

دی پاوڵ لە رابردووشدا ئامانجی جیالۆرۆسی بوو ئەوکاتەی لە ئیتاڵیا یاری بۆ ئودێنزی دەکرد بەڵام دواتر کاڵچیۆی جێهێشت و ئەتڵەتیکۆی هەڵبژارد.

بابەتی زیاتر

Back to top button