یاریگا

پاو تۆرێس گەیشتە ئینگلتەرا

پاو تۆرێس بەرگریکاری بەتوانای لالیگا و ڤیاریاڵ گەیشتە ئینگلتەرا بەمەبەستی پەیوەندیکردنی بە ئەستۆن ڤیلاوە.

هەرچەندە بەر لە دوو هەفتە هەواڵی گواستنەوەی راگەیەندرا بەڵام کارە فەرمییەکان دواکەوتن و تاوەکو ئەمڕۆ گەیشتە یانە تازەکەی بەمەبەستی ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی و واژۆکردنی گرێبەستەکەی.

بەرگریکارە ئیسپانییەکە دوای یونای ئێمری راهێنەری پێشووی دەکەوێت و بەهای گرێبەستەکە ٣٥ ملیۆن پاوەندە. خۆیشی گرێبەستێک لەگەڵ ئەستۆن ڤیلا واژۆدەکات بۆ پێنج وەرز.

 

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button