قاوەی یاریگاگرنگترین

لە قاوەی بەیانیانی یاریگا.. پەیوەندی نێوان پاریس و ئێمباپێ تا دێت ئاڵۆزتر دەبێت، تۆتنهام موچەیەكی خەیاڵی بۆ كەین داناوە

بەدەم قاوە خواردنەوەیەک خوێنەری دوایین هەواڵ و پێشهاتە وەرزشییەکان بە

یاریگا –

کیلیان ئێمباپێ پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیدارەی پاریس سان جێرمان لە دۆخێكی ئاڵۆزدایە، بەو پێیەی یانەکە دەیەوێت گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە یان بیفرۆشێت لەم هاوینەدا، بەڵام یاریزانەکە بەنیازە وەرزێکی دیکە لە پاریس یاری بکات و دواتر بە خۆڕایی لە یانەكە بڕوات – لۆ پاریسیان 

پۆل پۆگبا نایەوێت یوڤێنتوس جێبهێڵێت و پەیوەندی بە خولی رۆشەنی سعودیەوە بكات – لیكیپ

پاریس سان جێرمان گرنگی بە گواستنەوەی محەمەد سەڵاح دەدات بۆ شوێنگرتنەوەی كیلیان ئێمباپێ – فوتبۆڵ ئینسایدەر

میلۆنكۆڤیچ ساڤیچ گەیشتووەتە رێككەوتن لەگەڵ هیلالی سعودی بۆ ئەوەی لە گواستنەوەكانی هاوینەدا پەیوەندی بەو یانەیەوە بكات – سانتی ئاونا

تۆتنهام موچەی 400 هەزار پاوەندی لە هەفتەیەكدا داناوە بۆ هاری كەین لە ئەگەری مانەوەی لەو یانەیەدا – تێلیگراف

ئێریک تێن هاخ هەلێکی دیکە بە جادۆن سانچۆ دەدات بۆ ئەوەی لە مانچێستەر یونایتد ئاستێکی بەرز پێشکەش بکات – تۆك سپۆرت

ئاشلی یۆنگ پشكنینی پزیشكی لەگەڵ ئێڤەرتن ئەنجامداوە و بە خۆڕایی پەیوەندی بەو یانەیەوە دەكات – فابریزیۆ رۆمانۆ 

سبەی كریستیان پۆلیسیچ دەگاتە ئیتاڵیا بۆ كردنی پشكنینە پزیشكیەكان لەگەڵ ئەی سی میلان – مات مۆریتۆ

تۆتنهام نزیكە لە یەكلاكردنەوەی گرێبەستی میكی ڤان دی ڤین بە بڕی 25 ملیۆن پاوەند – میرەر

وۆلڤز دەیەوێت بە خۆڕایی مات دۆهێرتی لە تۆتنهامەوە بگوازێتەوە یانەكەی – تۆك سپۆرت

مانچێستەر یونایتد هەوڵەكانی بۆ گواستنەوەی سوفیان ئەمرابات دەستپێكردووە – سكای سپۆرت

بابەتی زیاتر

Back to top button