ئیسپانیاگرنگترین

ریال مەدرید ڤیدیۆی ماڵئاوایی بۆ لۆكا مۆدریچ ئامادە كرد

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا ئاشكرایانكرد یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی ڤیدیۆی ماڵئاوایی بۆ لۆكا مۆدریچ ئەستێرەی یانەكەی ئامادە كرد.

لە ماوەی رابردوودا یانە شاهانەكە بە شێوەیەكی فەرمی گرێبەستی لۆكا مۆدریچی بۆ ماوەی وەرزێكی دیكە و تا ساڵی 2024 نوێ كردەوە.

بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەی سپۆرت ریال مەدرید ڤیدیۆی ماڵئاوایی بۆ ئەستێرەكەی ئامادە كرد و پێیان وابوو كە یاریزانەكە گرێبەستەكەی نوێ ناكاتەوە و لە یانەكە دەڕوات.

رۆژنامەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە، ئەوەی كەریم بێنزێما كردی وایكرد ریال مەدرید گومان لە مانەوەی مۆدریچ بكەن و پێیان وابوو یاریزانە كرواتیەكە بەرەو خولی سعودی دەڕوات.

پێشتر كەریم بێنزێما هەموو كەسێكی ناو یانەكەی دڵنیا كردبوویەوە لە مانەوەی لە یانەكە و تەنانەت هاوكارەكانی لە ژووری خۆ گۆڕین و هیچ كەسێك گومانی لە مانەوەی لە یانەكە نەبوو، دواتر یاریزانەكە بڕیاریدا پەیوەندی بە خولی سعودیەوە بكات.

ئەمەش وایکرد ریال مەدرید ترسی دووبارەبوونەوەی هەمان سیناریۆ لەگەڵ لۆکا مۆدریچ هەبێت، بۆیە یانەکە بڕیاریدا ڤیدیۆیەک ئامادە بکات بۆ ئەوەی لە ماڵئاوایی ئەستێرە کرواتییەکە پیشانی بدات، وەک ئەوەی لەگەڵ بێنزیمادا روویدا.

لە راپۆرتەكەی سپۆرتیشدا هاتووە، یانە شاهانەكە گومانی لە بڕیارەکەی مۆدریچیش دروستکرد، لە كاتێكدا یاریزانەکە بەرەو کەمپی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بەڕێکەوت بۆ ئەوەی بەشداری لە یارییەكانی قۆناخی کۆتایی خولی نەتەوەکانی ئەوروپا بکات بەبێ ئەوەی وەڵامێکی ڕوون بداتەوە یانەکە سەبارەت بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی.

لۆكا مۆدریچ

بەڵام لە دوای كۆتاییهاتنی یارییەكانی خولی نەتەوەكانی ئەوروپا لۆكیتا رەزامەندی خۆی دەربڕی بە نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ ریال مەدرید و سەرجەم ئۆفەرە زەبەلاحەكانی یانەكانی سعودییەی رەتكردەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button