ئه‌مریکا

وادەی ناساندنی مێسی دیاریکرا

یاریگا

لیۆنێل مێسی، یاریزانی هەڵبژاردەی ئارجێنتینا و یانەی ئینتەر میامی شەممەی داهاتوو بە هاندەرانی یانەکە دەناسێندرێت.

ماڵپەری تیک سپۆرتی ئارجێنتینا بڵاویکردەوە، بڕیارە رۆژی شەممەی داهاتوو کە دەکاتە 16ـی مانگ ئەستێرەکەی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان گرێبەستەکەی واژۆ دەکات و دواتر بە هاندەران دەناسێندرێت.

مێسی ئەم هاوینە هەوڵی زۆریدا بگەڕێتەوە بارسێلۆنا بەڵام سەرکەوتوو نەبوو و دواجار بڕیاریدا لە خولی ئەمریکی بەردەوام بێت.

لەلایەکی دیکەوە یانەی هیلالی سعودیش ئامادەبوو بە مووچەیەکی خەیاڵی مێسی بگوازێتەوە ریزەکانی، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون.

بابەتی زیاتر

Back to top button