ئه‌وروپائیتاڵیا

ساری پێکهاتەی چامپیپۆنزلیگی ڕاگەیاند و دوو یاریزانی دوورخستەوە

یاریگا- ماوریزیۆ ساری ڕاهێنەری یوڤێنتوس لیستی یاریزانەکانی بۆ قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگی 2019/20 ڕاگەیاند و دوو ناوی دیاری لە پێکهاتەکە دوورخستۆتەوە.

لیستەکە پێکهاتووە لە 25 یاریزان، کە ئەو ژمارەیە مەرجی یوفایە بۆ هەر یانەیەکی بەشدار لە پاڵەوانێتییەکە.

ساری هەریەکە لە ئێمری جانی ئەڵمانی و ماریۆ مانزۆکیچی دوورخستۆتەوە، هاوکات جیۆرجیۆ کیلینیش بەهۆی ئەنجامدانی نەشتەرگەریەوە کە ئەمڕۆ لە ئەژنۆیدا ئەنجامی دا، ناوی لە لیستەکەدا نەهاتووە.

ئەگەرچی پاولۆ دیبالا یەک لەو ناوانە بوو ساری بە ئەگەرێکی زۆرەوە دوورخستنەوەی بە ناچاریی دەزانی، بەڵام دواجار لە پێکهاتەکەدا هاتووە و بوفۆنی گۆڵپارێزیش بە هەمان شێوە.

یوڤێنتوس لە کۆمەڵەی چوارەم دێت لە پاڵ یانەکانی ئەتڵەتیکۆ مەدرید، لیڤەرکوزن و لۆکۆمتیڤ مۆسکۆ.

بابەتی زیاتر

Back to top button