ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بە فەرمی مەیسن ماونت پەیوەندی بە مانچێستەر یونایتد کرد

یاریگا –

بەشێوەیەکی فەرمی مەیسن ماونت پەیوەندی بە یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی کرد.

کەمێک پێش ئێستا بەشێوەیەکی فەرمی پێگەی مانچێستەر یونایتد بڵاویکردەوە، گرێبەستیان لەگەڵ ئەستێرەی پێشووی یانەی چێڵسی، مەیسن ماونت واژۆ کردووە.

یانە ئینگلیزیەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، گرێبەستی هێرشبەرە تەمەن 24 ساڵانییەکە لەگەڵ یانەکەیان تا هاوینی ساڵی 2028 دەبێت، لەگەڵ بژاردەی نوێکردنەوەی بۆ وەرزێکی دیکەش.

تێچووی گرێبەستەکە لەسەر شەیتانە سوورەکان 55 ملیۆن پاوەندە، لەگەڵ 5 ملیۆن پاوەندی دیکەی زیادکراویش.

مەیسن ماونت لەبارەی پەیوەندیکردنی بە مانچێستەر گوتی:

ئاسان نییە یانەیەک جێبهێڵێت کە لە منداڵییەوە یاریت بۆی کردووە، بەڵام پەیوەندیکردن بە مانجێستەر یونایتد ئالنگارییەکی سەرنج ڕاکێشە، زۆر بەپەرۆشم بۆ یاریکردن وەک یاریزانی ئێریک تێن هاخ، دەمەوێت هاوکاربم بۆ بردنەوەی سەرجەم نازناوەکان لەگەڵ تیپەکەمدا

مەیسن ماونت بە درێسی یانەی چێڵسی 195 یاری کردووە، 33 گۆڵی کردووە و 37 گۆڵیشی درووست کردووە، نازناوێکی چامپیۆنزلیگ، جامی جیهانی یانەکان و سوپەری ئەوروپای لەگەڵ یانەکە بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button