ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

ماونت بۆ یونایتد تەنها راگەیاندنی ماوە

مەیسن ماونت تەواوی رێکارەکانی ئەنجامداوە تاوەکو بەفەرمی ببێتە یاریزانی مانچێستەر یونایتد.

بەگوێرەی فابریزیۆ رۆمانۆ، ئەستێرە ئینگلیزییەکە ئەمڕۆ پشکنینە پزیشکییەکانی تێپەڕاندووە و پێشتریش بەفەرمی گرێبەستی ئەو یاریزانە واژۆکراوە.

سەرچاوەکە دەڵێت، ماونت نامەیەکی ماڵئاوایی لە پێگە فەرمییەکانی خۆی بڵاودەکاتەوە و دواتر مانچێستەر ئەو یاریزانە بە هاندەرانی دەناسێنێت.

گرێبەستی ئەو یاریزانە بۆ ماوەی پێنج وەرز دەبێت لە ئۆڵدترافۆرد، یانەی چێڵسیش بڕی ٥٥ ملیۆن پاوەندی جێگیر و پێنج ملیۆن لە گۆڕاوەکان وەردەگرێت بەرامبەر بە دەستبەرداربوون لەو یاریزانە.

بابەتی زیاتر

Back to top button