ئه‌مریکا

وردەکاری مووچەی لیۆنێل مێسی لە ئینتەر میامی

یاریگا

لیۆنێل مێسی بڕیاریدا کاتێکی زۆر بەفیڕۆ نەدات و پێش دەستپێکردنی وەرزی گواستنەوەی هاوینە وەک یاریزانێکی ئازاد گرێبەستی لەگەڵ یانەی ئینتەرمیامی واژۆکرد. کاپتنی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین سەرەڕای ئەوەی ئۆفەرێکی خەیاڵی لە سعودیەوە بۆی هات، بەڵام بڕیاریدا بچێتە ئەمریکا. خۆرخی ماس، هاوبەشی خاوەنی یانەی ئینتەر میامی لە چاوپێکەوتنە نوێیەکەیدا لەگەڵ ئیلپایس سەبارەت بە مووچەی مێسی لە میامی ئەم زانیاریانەی ئاشکرا کرد:

  • مووچەی وەرزێک 50 بۆ 60 ملیۆن دۆلارە
  • درصدی از فروش پیراهن های اینتر میامی
  • ڕێژەیەک لە کرێی بەشداریکردنی MLS لە ئەپڵ تیڤی
  • خاوەندارێتی ڕێژەیەک لە پشکەکانی یانەکە دوای وازهێنان لە یاریکردن

هەموو ئەمانە لە پێناو ئەوە کراون کە لیۆنێل مێسی پەیوەندی بە یانەی ئینتەر میامی ئەمریکاوە بکات و دواجاریش لیۆ کە هەر خۆی لەسەر داوای خێزانی بڕیاریدا بوو لە ئەمریکا بەردەوام بێت، گرێبەستی لەگەڵ ئەو یانەیە واژۆ کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button