ئه‌مریکاگرنگترین

گرێبەستەکەی مێسی لە میامی ئاشکرا بوو

یاریگا

لیۆنێل مێسی ساڵانە نزیکەی 60 ملیۆن دۆلار وەکو موچە لە یانەی ئینتەر میامی ئەمریکا وەردەگرێت.

خوان ماس سەرۆکی یانەی ئینتەر میامی ئەمریکا کە دەیڤید بێکهام یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی ئینگڵتەرا خاوەنداریەتی دەکات ئاشکرای دەکات ئەوان لەوەتەی ساڵی 2019 کار بۆ ئەوە دەکەن لیۆنێل میسی بگوازنەوە ریزەکانیان.

سەرۆکی یانەکەی شاری فلۆریدا لەبارەی موچەکەی لیۆنێل مێسی خاوەنی حەوت خەڵاتی باڵۆن دۆر دەلێت لیۆ ساڵانەی بە تێکڕایی نزیکەی 50 بۆ 60 ملیۆن دۆلار وەکو موچەی پێدەدرێت.

ئەم موچەیەی مێسی لە ئینتەر میامی وەردەگرێت، لەوانەیە چارەکە موچەیەک بێت لەوەی کە یانەی هیلالی سعودیە ئامادەبوو پێشکەشی بکات، ئەو یانەیە ئامادەبوو ساڵانە 200 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی یاریزانەکەی تانگۆ بکات، بەڵام لیۆ ئەو موچە خەیاڵیەی رەتکردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button