ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

یوێفا بڕیارێک لە دژی چێڵسی دەدات

یاریگا –

یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپا بڕیارێک لە بەرژەوەندی مێرکاتۆی یاریزانان دەردەکات، ئەمەش دوای خەرجییە زۆرەکانی یانەیەکی وەک چێڵسی.

رۆژنامەی میرەر بڵاویکردووەتەوە، لیژنەی جێبەجێکاری یوێفا، ئەم بڕیارە لە دوای خەرجییەکانی چێڵسی دەرکرد، لە ماوەی دوو مێرکاتۆدا زیاتر لە 600 ملیۆن پاوەندی جەرج کرد، بەڵام توانی بە فێڵێکی شەرعی خۆی لە سزاکان بدزێتەوە.

گرێبەستی چێڵسی بۆ پێدانی پارە بە یاریزانەکان دابەش کردووەتە سەر حەوت بۆ هەشت ساڵ، ئەمەش رێگە خۆش دەکات، بۆ ئەوەی خەرجییەکان بە ئاسانی لەسەر ئەو ساڵانە دابەش بکات و کاریگەری لەسەر رێساکانی یاری خاوێن دروست نەکات.

بە گوێرەی بڕیارەکەی یوێفا، پێویستە یانەکان لە ماوەی پێنج ساڵدا تەواوی پارە و شایستە داراییەکانی یاریزانان خەرج بکەن، بەڵام یاریزان دەتوانێت گرێبەستی درێژ مەودا لەگەڵ یانەکاندا بکەن، بەڵام دابەشکردنی شایستە داراییەکان دەبێ لە ماوەی پێنج ساڵدا بکرێت.

لە بەیاننامەیەکدا، یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپا، گۆڕانکارییەکان بە هەنگاوێکی گرنگ وەسف کرد

بۆ ئەوەی هاوسەنگی و دادپەروەری لە نێوان یانەکاندا بچەسپێنین، دەبێ یانەکان خەرجییەکانی دارایی یاریزانان لە ماوەی پێنج ساڵدا بدەن.

هەروەها یوێفا بە بڕیارێک یانەکانی ناچار کردووە، خەرجی مووچە و گرێبەستی یاریزانان نابێ لە 70% داهاتی یانەکان زیاتر بێت. بەڵام ئەم بڕیارە تاوەکو وەرزی 2025-2026 بە تەواوی جێبەجێ ناکرێت، بەڵکو لە وەرزی 2023-2024 بە رێژەی 80% جێبەجێ دەکرێت.

لە مێرکاتۆی هاوینەی 2022دا، چێڵسی گرێبەستی لەگەڵ 10 یاریزاندا واژۆ کرد و گرێبەستی زۆربەیان شەش ساڵ زیاتر بوو.

سەرەڕای خەرجکردنی پارەییەکی زۆر، چێڵسی لە پلەی 12ی ریزبەندی پرێمەرلیگدا هات.

بابەتی زیاتر

Back to top button