ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

یانەیەكی پرێمەرلیگ یوسف نەسیری دەوێت

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد یانەی نیوكاسڵ یونایتدی ئینگلیزی دەیەوێت یوسف نەسیری ئەستێرەی هەڵبژاردەی مەغریب و یانەی سێڤییای ئیسپانی بگوازێتەوە ریزەكانی یانەكەی.

نیوكاسڵ بە راهێنەرایەتی ئێدی هۆو توانیان دوای ماوەیەكی زۆر خۆیان بگەیەننە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپای وەرزی داهاتوو.

سەرچاوە رۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد ئیدارەی نیوكاسڵ دەیانەوێت ئۆفەرێك پێشكەش بە سێڤییا بكەن بە مەبەستی بەدەستهێنانی تواناكانی هێرشبەرە مەغریبیەكە.

بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ یوسف نەسیری بڕیاری داوە ریزەکانی یانە ئیسپانیەكە جێبهێڵێت.

لە یارییەكانی جامی جیهانی 2022ی قەتەڕدا یوسف نەسیری ئاستێكی نایابی لەگەڵ هەڵبژاردەكەی پێشكەش كرد و توانیان ببنە خاوەنی پلەی چوارەم.

یوسف نەسیری

وەرزی رابردوو هێرشبەرە مەغریبیەكە لە 31 یاریدا لەگەڵ سێڤییا بەشداری كرد لە خولی ئیسپانیا و توانی هەشت گۆڵ بكات و گۆڵێكیش درووست بكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button