بازاڕی گواستنه‌وه‌سعودیەگرنگترین

کۆلیبالی و هیلال لەسەر وردەکارییەکان رێککەوتن

یاریگا –

هیلالی سعودی و کالیدۆ کۆلیبالی، بەرگریکاری سێنیگالی و چێڵسی گەیشتوونەتە رێککەوتنی کۆتایی.

فابریزیۆ رۆمانۆ لە تویتێکدا، گواستنەوەی کۆلیبالی پشتڕاستکردەوە

چێڵسی و هیلال لەسەر تەواوی بەندەکانی پەیوەست بە گواستنەوەی کۆلیبالی بۆ هیلال رێککەوتوون، کۆلیبالی پشکنینەکانی پزیشکی دەکات و بە فەرمی گرێبەست لەگەڵ هیلال واژۆ دەکات.

کۆلیبالی تەمەن 32 ساڵان لە هاوینی ساڵی 2022 بە بڕی 38 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە چێڵسییەوە کرد و بە گوێرەی پێگەی ترانسفەر مارکێت، بەهای کۆلیبالی بریتییە لە 15 ملیۆن یۆرۆ.

کۆلیبالی لەگەڵ چێڵسی بەشداری لە 32 یاریدا کرد و دوو گۆڵ و ئەسیستێکی هەیە. پێشتر لەگەڵ ناپۆلی 317 یاری کرد و 14 گۆڵی تۆمار کردبوو.

تاوەکو ئێستا، هیلال گرێبەستی لەگەڵ روبن نێڤێش، ئەستێرەی وۆڵڤز پشتڕاستکردووەتەوە و هێشتا مێرکاتۆی هاوینە بۆ یانە سعودییەکە دانەخراوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button