ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

داهاتووی ئێمباپێ لە سێ هەفتەی داهاتوو یەکلادەبێتەوە

یاریگا-لە ماوەی کەمتر لە مانگێکدا چارەنووسی کیلیان ئێمباپێ یەکلادەبێتەوە.

بەگوێرەی رۆژنامەنووس دانی خیل، کە نوێنەری موندۆ دیپۆرتیڤۆیە لە پاریس، میری قەتەڕ تەنها سێ هەفتەی داناوە بۆ ئەوەی ئێمباپێ  بفرۆشێت ئەگەر سووربێت لەسەر بڕیاری رۆیشتنی.

سەرچاوەکە دەڵێت، پاریس و قەتەڕ بۆچوونیان نەگۆڕیووە و جارێکیتر بە ئێمباپێ یان راگەیاندووە گرێبەستەکەت تازەبکەرەوە یاخود دەبێت ئەم هاوینە بڕۆیت و لە ماوەی سێ هەفتەی داهاتووشدا بەیەکجاری ئەو پرسە یەکلادەبێتەوە.

لەدوای یەکلابوونەوەش پاریس بە ئاسانی و بە نرخێکی کەمتر لەوەی دیارییان کردووە دەستبەرداری نابن بەڵام ئامادەن گفتوگۆ لەگەڵ ریاڵ مەدرید بکەن.

ئێمباپێ بەردەوام ئەوە دووبارە دەکاتەوە دەیەوێت تا گرێبەستەکەی بەسەردەچێت لە پاریس بمێنێتەوە کە هاوینی داهاتووە بەڵام ئەوکات یانەکە دەبێت بێ بەرامبەر دەستبەرداری ببێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button