جیهانگرنگترین

خۆشەویستەکەی نەیمار بە 3 مەرج رێگە بە خیانەت دەدات

یاریگا –

نەیمار دا سیلڤای بەڕازیلی لە ئینستاگرام دانی بە خیانەت کردن لە خۆشەویستەکەی برونا بیانکاردیدا ناوە لە کاتێکدا دووگیان بووە. بۆ ئەو کارەیشی داوای لێبوردن دەکات.

نەیمار لە مانگی حوزەیران لە رۆژی ڤالانتاین لە بەڕازیل پەیوەندی بەستووە لەگەڵ کچێک بەناوی فێرناندا سانتۆس.

سەرەڕای ئەم داوای لێبوردنە بەپێی هەواڵێکی میدیا جیهانییەکان، بیانکاردی لەگەڵ نەیمار رێککەوتووە، بە سێ مەرج رێگەی دەدات پەیوەندی لەگەڵ ئافرەتی دیکە ببەستێت.

برونا بیانکاردی کە ئەستێرەیەکی ئینستاگرامە لە وڵاتی بەڕازیل بە نەیماری خۆشەویستی گوتووە رازیم خیانەت بکەیت بە مەو مەرجەی ماچی دەمی کچان نەکەیت، لە کاتی جووت بوون لەگەڵیاندا دەبێت کۆندۆم بەکار بهێنیت.

جیا لەو دوو مەرجەش خانمە بەڕازیلییەکە بە نەیماری گوتووە بۆی نییە لەگەڵ سۆزاینییەکانیشدا پەیوەندی ببەستێت.

ئەستێرە تەمەن 31 ساڵانییەکەی پاریس سانجێرمان لە ئینستاگرام داوای لێبوردنی لە خۆشەویستەکەی کردووە  نوسیوویەتی:

داوای لێبوردن لە هەردووکتان دەکەم، وە لە خانەوادەکەت، بینیم چەندە دڵتەنگ بوویت، چەندە ئازارت چەشت، من هەڵەم کرد بەرامبەرت.

بەپێی هەمان سەرچاوەکانی هەواڵ، هاوڕێکانی خانمە ئەستێرەکەی سۆشیاڵ میدیا، هاوڵیانداوە رازی بکەن لە نەیمار جیا ببێتەوە، بەڵام نەچووەتە ژێر باری ئەو فشارانە و لە پێناو منداڵەکەی بڕیاریداوە درێژە بە پەیوەندیەکەیان بدات، کە پاش پێنج مانگی دیکە لەدایک دەبێت.

نەیمار و برونا؛ خۆشەویستییە مەحاڵەکە…

بابەتی زیاتر

Back to top button