ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

هاری كەین دەیەوێت پەیوەندی بە مانچێستەر یونایتدەوە بكات

یاریگا –

هاری كەین، ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا دەیەوێت ریزەكانی تۆتنهام هۆتسبێر جێبهێڵێت و پەیوەندی بە یانەی مانچێستەر یونایتدەوە بكات، لە ماوەی گواستنەوەكانی هاوینەدا.

كەین نایەوێت لەگەڵ سپێرز بەردەوام بێت دوای ئەوەی وەرزێكی دیكەی بێ نازناوی لەگەڵ یانەكە بەسەربرد و دەیەوێت ئەزمونێكی نوێ تاقی بكاتەوە.

گرێبەستەكەی شازادە لەگەڵ تۆتنهام لە هاوینی ساڵی داهاتوو بەسەردەچێت.

بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەی دەیلی مەیل كەین دەیەوێت پەیوەندی بكات بە ریزەكانی مانچێستەر یونایتد، بەڵام پێوویستە تۆتنهام نرخی لە 100 ملیۆن پاوەند دابەزێنێت و نرخی كەم بكاتەوە.

رۆژنامەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە، لە ئێستادا شەیتانە سوورەكان كشاونەتەوە لە گواستنەوەی كەین بەهۆی نرخە زۆرەكەیەوە، بەڵام ئەگەر نرخەكەی بۆ 80 ملیۆن پاوەند كەم بكەنەوە ئامادەن دووبارە هەوڵی گواستنەوەی بدەن.

كەین بژاردەی پەیوەندیكردنی بە مانچێستەر یونایتدەوە هەڵبژاردووە و هیوادارە سەرۆكی تۆتنهام نرخی كەم بكاتەوە تا بتوانێت پەیوەندی بەو یانەیەوە بكات.

وەرزی رابردووە شازادە لەگەڵ سپێرز بەشداری لە 49 یاریدا كرد لە سەرجەم پاڵەوانیەتیەكان، توانی 32 گۆڵ بكات و 5 گۆڵیش درووست بكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button