ئیسپانیا

برۆزۆڤیچ ئۆفەرێکی نەسڕ لە پێناو بارسێلۆنا رەتدەکاتەوە

یاریگا

مارسێلۆ برۆزۆڤیچ ناوەڕاستکاری کڕواتی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵیا، لە پێناو پەیوەندی کردن بە ریزەکانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا، ئۆفەرێکی یانەی نەسڕی سعودیە رەتدەکاتەوە.

بلاوگرانا بۆ شوێنگرەوەی سێرخیۆ بۆسکێتس ناوەڕاستکاری پێشووی یانەکەی چەند یاریزانێکی کردووەتە ئامانج، یەکێک لەو یاریزانانە ناوەڕاستکارە کڕواتیەکەی نێرازۆریە، هەرچەندە تاوەکو ئێستا هیچ هەوڵێک نەدراوە بۆ گواستنەوەی.

رۆژنامەی سپۆرت لە کەتەلۆنیا بڵاویکردەوە، برۆزۆڤیچ ئۆفەرێکی لە یانەی نەسڕی سعودیە پێگەشتووە و ئەو یانەیە ئامادەیە بۆ هەر وەرزێک 17 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی بکات، بەڵام یاریزانەکە ئەو ئۆفەرەی رەتکردووەتەوە و چاوەڕێ هەنگاوەکانی بارسا دەکات.

کارگێری بارسێلۆنا هاوینی رابردوو نزیکبوو لە گواستنەوەی ناوەڕاستکارەکەی ئینتەر میلان، بەڵام دواجار نەگەیشتنە رێکەوتن و فرانک کیسێ ناوەڕاستکاری ئەیسی میلانیان گواستەوە، ئەم هاوینە جارێکی دیکە یانەکەی هەرێمی کەتەلۆنیا چاودێری یاریزانەکە دەکات.

سپۆرت بڵاویشی کردەوە برۆزۆڤیچ ئاگاداری دۆخی یانەکەیە کە بەهۆی یاسایی دارایی خاوێن ئەرکیان قورسە لە گواستنەوەی یاریزانان، بەڵام دەیەوێت چاوەڕێ ئەو یانەیە بکات، هەروەها دەنگۆیەکیش هەیە کە بلاوگرانا دەیەوێت گۆڕینەوەیەک بکات و کیسێ پێشکەشی ئینتەر میلان بکات، بەڵام ئەو دەنگۆیانە راست نین.

مارسێلۆ برۆزۆڤیچ تاوەکو ساڵی 2026 گرێبەستی لەگەڵ ئینتەر میلان هەیە، بۆیە ناتوانێت بە ئارەزووی خۆی ریزەکانی یانەکەی جێبێڵێت، تا ئەو کاتەی یانەکەی رێگەی پێنەدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button