ڤیدیۆ هەواڵمۆندیال

ڤیدیۆ: ئەمڕۆ لە مێژووی تۆپی پێدا

یاریگا –

لە رۆژێکی وەک ئەمڕۆ و لە ساڵی 2002 رۆناڵدینیۆی بەڕازیلی، یەکێک لە جوانترین گۆڵەکانی مێژووی مۆندیالی لە تۆڕی هەڵبژاردەی ئینگڵتەڕا کرد.

لە رۆژێکی وەک ئەمڕۆ و لە جامی جیهانی 2002، لە قۆناخی چارەکی کۆتایی هەڵبژاردەی بەڕازیل و ئینگڵتەڕا رووبەڕووی یەک بوونەوە، کە یارییەکە بە بردنەوەی سامبا بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵیک کۆتایی هات.

سەرەتا هەڵبژاردەی ئینگڵتەڕا لە خولەکی 23 لە رێگەی مایکڵ ئۆین گۆڵی یەکەمی یارییەکەی کرد، لە دوا ساتەکانی گێمی یەکەم ریڤاڵدۆ گۆڵی یەکسانی بۆ بەڕازیل کرد.

لە گێمی دووەم و لە خولەکی 50 رۆناڵدینیۆ، لە رێگەی لێدانێکی راستەوخۆی دوور مەودا گۆڵی پێشکەوتنی بەڕازیلی کرد، کە تا ئێستا بە یەکێک لە جوانترین لێدانە راستەوخۆیەکانی مێژوو هەژمار دەکرێت.

7 خولەک پاش کردنی ئەو گۆڵە مێژوویەش رۆناڵدینیۆ بە کارتی سوور کرایە دەرەوەی یاریگا، بەڵام توانیان یارییەکە ببەنەوە و لە کۆتاییشدا نازناوەکەیان بەدەستهێنا.

بە ڤیدیۆ بینەری بن:

کورتکراوەی یارییەکە

Football, 2002 FIFA World Cup Finals, Shizuoka, Japan, 21st June 2002, England 1 v Brazil 2, Brazil’s Rivaldo with England’s Sol Campbell (Photo by Bob Thomas Sports Photography via Getty Images)

بابەتی زیاتر

Back to top button