ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

گوندۆگان باس لە داهاتووی خۆی دەکات

یاریگا –

ئیلکای گوندۆگان ئەمڕۆ لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەیدا رایگەیاند، تا ئێستا بڕیاری داهاتووی نەداوە، بەڵام بارسێلۆنای بە شارێکی جوان وەسفکرد بۆ ژیان کردن تێیدا.

یلکای گوندۆگان بژاردەی سەرەکی چاڤییە بۆ بەهێزکردنی هێڵی ناوەڕاستی بارسێلۆنا و لە چەند چاوپێکەوتنێکدا بە ئاشکرا باسی ئەم بابەتەی کردووە. گرێبەستی کاپتنەکەی مانچێستەر سیتی چەند رۆژێکی ماوە و هێشتا دیار نییە کە ئایا وەرزی داهاتوو  گرێبەستەکەی نوێ دەکاتەوە یان لە تیپێکی دیکە یاری دەکات.

لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەی ئەمڕۆدا، گوندوگان سەبارەت بە داهاتووی خۆی رایگەیاند:

تا ئێستا بڕیارم لەسەر داهاتووی خۆم نەداوە. ئێستا لە قۆناغی بڕیاردانم. لە هیچ شتێک دڵنیا نیم و ناتوانم 100% بڵێم وەرزی داهاتوو لە کوێ دەبم.

ئەستێرەی سیتی لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: پەیوەندیکردن بە بارسێلۆنا؟ “بارسێلۆنا شارێکی جوانە بۆ ژیان تێیدا”

بەڵام ئەو دەنگۆی گەڕانەوەی بۆ دۆرتمۆند رەتکردەوە و گوتی: گفتوگۆ لەنێوان دۆرتمۆند و بەڕێوەبەری بەرنامەکەمدا هەبوو و منیش لەوە سەرسام نیم، بەڵام لە ئێستادا بیر لە گەڕانەوەم بۆ بۆندسلیگا ناکەمەوە.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە بارسێلۆنا گرێبەستێکی بۆ ماوەی سێ ساڵ پێشکەشی گۆندۆگان کردووە، بەڵام مانچێستەرسیتی دەیەوێت بۆ ماوەی یەک ساڵی تر گرێبەستەکەی درێژ بکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button